پاسی کرێکاران وەرگەڕا؛ ٢ کرێکار گیانیان لە دەستدا و ١٨ کەسی تریش بریندار بوون

لە ناوچەى سەیدیکەمەری پارێزگای موغڵا لە تورکیا پاسی کرێکارانی کارگەى بەردی مەڕمەڕ وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٢ کرێکار گیانیان لە دەستدا و ١٨ کرێکاری تریش بریندار بوون.

لە ناوچەى سەیدیکەمەر لە دۆنت و لەسەر رێگای فەتحییە – ئانتالیا لە پارێزگای مۆغڵا پاسی کرێکارانی کارگەی بەردی مەڕمەڕ وەرگەڕا.

بەهۆی وەرگەڕانی ئەو پاسەوە ٢ کرێکار بە ناوەکانی ئۆزگیور گەزەر و موستەفا ئالاژای کە خەڵکی سوریا بوون گیانیان لە دەستدا و ١٨ کرێکاری تریش بریندار بوون.

بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى ناوچەکە و تەرمی کرێکارەکانیش لە دواى پشکنین گواسترانەوە بۆ پزیشکیی داد.

ژ.ت