پشتیوانى گەنجان لە ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنى هەدەپە و دەمیرتاش بەردەوامە

لە ئەوروپا هەڵمەتەکانى پشتیوانیکردن لە هەدەپە و دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتیى کۆماری تورکیا بەردەوامە.

لە ئەوروپا هەڵمەتەکانى پشتیوانیکردن لە هەدەپە و دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتیى کۆماری تورکیا بەردەوامە.

بەرلین

لە چوار گەڕەکى شارى بەرلینى پایتەختى ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە هەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران، چالاکى بەڕێوەچوون و سەدان راگەیاندراو لەبارەى هەڵبژاردن و بۆپشتیوانیکردن لە هەدەپە و دەمیرتاشەوە بە ناو خەڵکدا بڵاوکرایەوە.

هەروەها لە ناوچەی مێردینییەکان لە بەرلین و لە مزگەوتی میزۆپۆتامیادا هەڵمەتى پشتیوانى لە هەدەپە و دەمیرتاش بەڕێوەچوو. هەزاران مێردینى لەو چالاکییەدا ئامادەبوون و پشتیوانیان بۆ هەدەپە و دەمیرتاش دووپاتکردەوە.

باد فالین بۆستێل

لە شارى باد فالین بۆستێل لە ئەڵمانیا چالاکییەک لە ماڵی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو و سەدان کوردستانى بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد. لە چالاکییەکەدا راگەیەندرا، هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەى زۆرترین پشتیوانى بۆ هەدەپە و دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ى حوزەیران کۆبکەنەوە.

ئولم

هەروەها لە شاری ئولم-ی ئەڵمانیا، نەک تەنها لە هۆڵەکان و ناو بیناى رێکخراوەکاندا، بەڵکو لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا هەڵمەتێکى بەرفراوان بۆ پشتیوانیکردنى هەدەپە و دەمیرتاش بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران بەڕێوەدەچێت. هەدەپە لە ئێستاوە بۆ گواستنەوەى دەنگدەران چەندین پاسی ئامادەکردووە و دوێنێش لە ناوەڕاستى ئەو شارەدا چالاکییەکى تر بۆ پشتیوانیکردن لە هەدەپە و دەمیرتاش بەڕێوەچوو.

ر.م