پۆلیس تەرمی گۆکچەی گەمارۆدا و ١٠ کەسیشی دەستگیرکرد

ئیبراهیم گۆکچە ئەندامی گروپی یۆروم بۆ کۆتایهێنان بە گوشارەکانى دەوڵەتى تورک دەستی بە رۆژووی مردن کردبوو. لە ٣٢٣هەمین رۆژی چالاکییەکەدا لە نەخۆشخانە گیانى لە دەستدا. تەرمەکەى گواسترایەوە بۆ جەمخانەى گازی.

دواى ئەوەى تەرمەکەى ئیبراهیم گۆکچە گواسترایەوە بۆ جەمخانەى گازی، جەمخانەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدا. پۆلیسەکان ئەو  شەقامانەیان داخست، کە دەچوونەوە بۆ جامخانەکەى گەڕەکی گازی، ئەو کارەى پۆلیس ناڕەزایەتیی لێکەوتوەوە و وەک کارێکى میزاجیی پۆلیس ئیدانەکرا، بەەڵام پۆلیسەکان خۆیان پێڕانەگیرا و هێرشان کردە سەر ناڕازییەکان و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک رێگایان نەدا میدیاکاران بچنە شوێنى رووداوەکە و رووداوەکە روماڵ بکەن.

هاووڵاتییان هەر لە جەمخانەکە و دەرووبەری جەمخانەکەدان.....

ژ.ت