كۆمسیۆنی چاودێریی مانگرتنه‌كان كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD)، وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا (TÎHV)، پلاتفۆڕمی مافپه‌روه‌رانی ئازادیخواز (OHP) و كۆمه‌ڵه‌ی مافپه‌روه‌رانی هاوچه‌رخ (ÇHD) پێكهێنراوه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ویستی له به‌رده‌م «Kizilay YKM» لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدات.
بڕیاربوو دوای لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه، كۆمسیۆنه‌كه ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی مانگرتن پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی داد بكات. به‌ڵام پۆلیسی تورك نه‌یهێشت لێدوانه‌كه بدرێت و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی دا. پاش پێداگریی چالاكان، پۆلیس به چه‌ك و فیشه‌كی گازی هێرشی كرده سه‌ر گردبوونه‌وه‌كه.
هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (HDK) له ئه‌نقه‌ره فاتمه كلچ ئارسلان كه هێرشی كرایه‌سه‌ر و گورز به‌ر سه‌ری كه‌وت، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ڕاگه‌یه‌نرا ناوبراو دوای ته‌داویكردن ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی ڕژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په پارێزه‌ران كه‌نان ماچئۆغلوو، وه‌یسی ئه‌كسی، ئه‌حمه‌د باران و بوله‌نت ئاشا-ی ده‌ستگیر كردووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره كۆمسیۆنه‌كه له بینای كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ لێدوانێك بدات.
s.m