پۆلیسی تورک بە ئەنقەست هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەدیب کارچیک هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەی ئەسەنیورت. سەرەتا لە برازاکەی و براکەیاندا کە شێرپەنجەی هەیە و دواتر وتیان' ناونیشانمان هەڵە کردووە' و ماڵەکەیان بەجێهیشت.
کارچیک کە بە هۆی ئەشکەنجەوە لە دەست و قاچ و ڕوومەتی برینداربوو بۆ نەخۆشخانەی ئەسەنیورت گواسترایەوە. برازاکەی و براکەی بۆ نەخۆشخانەی قانونی سوڵتان سولەیمان گواسترایەوە.
کارچیک بۆ ئاژانسەکەمان ڕایگەیاند، پۆلیس بە ئەنقەست هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وتی، " ئێمە پێداگیری لەسەر ئەم دۆخە دەکەین و سکاڵا تۆمار دەکەین. ئیخباریەکی هەڵە نەبووە و بە ئەنقەست هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەم. سیسەتی فشاری و سەرکوتکردن کاری ئەم دەسەڵاتەیە."
سەرەتا لێیاندان و دواتر وتیان هەڵەیان کردووە
کارچیک وتیشی، "ڕووداوەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠ ڕوویداوە، براکەم شێرپەنجەی هەیە، نەشتەرگەریشی بۆکراوە. لەپڕێکدا هەڵیانکوتایە سەر مالەکەمان. دوای ئەوەی لە برازەکەمیاندا، لە پرێکدا دەنگێک هات. ئەو کاتە لە باڵەکۆن بووم و جگەرەم دەکێشا. کاتێک وتم براکەم نەخۆشە، بۆچی لە برازەکەم و براکەم دەدەن؟ منیان ڕاکێشا و بردمیانە خوارەوە. ئەشکەنجەیان کردم و دواتر ناسنامەکەمیان برد و دواتر ڕایانگەیاند ' ئیبخاری هەڵە بووە '.
کۆمسیۆنی ڕاگەیاندنی ئەستەنبوڵی هەدەپە هێرشەکەی بە توندی شەرمەزار کرد.
لە راگەیەنراوی هەدەپەدا هاتووە، فشار و زۆردەستی ناتوانێت تێکۆشانەکەیان ئاستەنگ بکات.
هەدەپە ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەسەنیورت لە باڵەخانەکەی کۆنگڕەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدەدات.
ف.ق