پۆلیسی تورک لە ئەدەنە ١٣ گەنجی دەستگیرکرد

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دەوڵەتى تورک دا لە ئەدەنە، ئەندامی ئەنجوومەنى گەنجانی هەدەپە و مەپە فەرهاد کاڵکان و ١١ گەنجی تر دەستگیرکران.

لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا پۆلیسی تورک لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێک و پێکدا.

ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە و مەپە فەرهاد کاڵکان و ئەندامانی ئەنجوومەنى گەنجانی هەدەپە و بە گشتی ١٣ کەس بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن' دا دەستگیرکران و دوای پشکنینی پزیشکی رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئەدەنە کران.

فەرهاد کاڵکان کاتێک دەستگیرکرا لەلایەن پۆلیسەکانەوە لێی درا.

ناوی ئەو کەسە دەستگیرکراوانە، کە تا ئێستا ناوەکانیان روون بوونەتەوە بریتین لە: فەرهاد کاڵکان، خالید شاشماز، محێدین کایا.

کاڵکان لە ماڵی هاوڕێیەکیدا دەستگیرکرا و هێزە ئەمنییەکان بەو بنەماڵەیەی هاوڕێکەی کاڵکانیان وتوە، دەبێت کەسێک لە ئەندامی ئەو خێزانە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئاسایش و لە چوارچێوەى ئەو بیانوەدا، محێدین کایا-یان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان برد بۆ ئاسایش.

ژ.ت