پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە ئەوروپا

ژنان لە زۆر شاری ئەوروپا ڕژانە ناو شەقامەکان و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

ڕەیمس

لە شاری رەیمسی فەڕەنسا بزوتنەوەی ژنانی کورد و کۆلەکتیفی مۆر سۆر چالاکیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا. ژنان بە دروشمی 'ژنان جیهان دەگۆڕن' ستاندیان کردەوە و بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

فرانکفورت

لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا ژنان کۆبوونەوە و ڕێپیوانێکیان ڕێکخست. لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ' ژنان جیهان دەگۆڕن' وترانەوە. ڕێکخراوی ژنانی ئەڵمانیا و ئێرانیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

ئەسینا

لە کەمپی کوردانی ناوچەی لاڤریۆی ئەسیناش بۆ ٨ی ئازار چالاکی ئەنجامدرا. ژنان لە کەمپەکە پێکهاتەکانی (KBDH) و ئەندامانی گروپە ئەنارشیستەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی یەبەژە بەرزکرانەوە.

ف.ق