پەژاک لە سوید کۆنفرانسی راوێژی گەل رێکدەخات

کۆمیتەى پەژاک لە سوید لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کۆنفرانسی راوێژی گەل" لە شاری ستۆکهولمی پایتەختی سوید رێکدەخات. داوای لە هەموو وڵاتپارێزان، کوردستانیان، نوسەران و رۆشنبیران کردووە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.

بەپێى راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى پەژاک لە سوید، کۆنفرانسەکە بۆ راوێژە لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان لەبارەى دواین دۆخی رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران و ناوچەکە و هەروەها گەیشتن بە رێگاچارەیەک بۆ ئەو دۆخەى بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە.

کۆمیتەکەى پەژاک داواى لە هەموو رۆشنبیران، نووسەران، کەسایەتییەکان، وڵاتپارێزان و دۆستانی بزووتنەوەى ئازادیى کورد کردووە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن و بە بۆچوونەکانیان کۆنفرانسەکە و دیدی رێگاچارەکان دەوڵەمەند بکەن.

بڕیارە ئەو کۆنفرانسە رۆژی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆدا لە شاری ستهۆکهۆلمی پایتەختى لە Kista Torg 7  بەڕێوە دەچێت.

ژ.ت