پەکتاش کە بۆ دوو پارێزەرەکە دەستی بە مانگرتن کردبوو دەستگیرکرا

ئەرتونچ پەکتاش لە سەرەتای مانگی ئابەوە بۆ پشتگیریکردن لە پارێزەران ئەبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونسال دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

لە ناوچەی ئینجیرلیئۆڤای ئایدن، ئەرتونچ پەکتاشی ٤٤ ساڵ بە ئامانجی پشتگیریکردن لە پارێزەران ئەبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونسال کە دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردبوو بۆئەوەی بە دادپەروەرانە دادگاییبکرێن، ١ی ئاب دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

دوای ئەوەی دەستی بە مانگرتن کرد، هێزەکانی پۆلیس دەتیان بەسەر چایخانەکەیدا گرتن و ئەرتونچ پەکتاش بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دەستگیرکرد.

بەپێی زانیاریەکان کاتێک پەکتاش دەستگیرکراوە، لێ دراوە و ئەشکەنجەیان کردووە.

لە ئێستادا پەکتاش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئادین دەستبەسەرکراوە و ئەمڕۆ دادگایی دەکرێت.

ف.ق