چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لە ٤٣٢هەمین هەفتەیدا بەردەوامە

چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی ئەوروپا بەرێوەدەچێت. چالاکییەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە کوردستانیانی دارمشتادەوە بەڕێوەدەچێت.

ئێشکگریی "ئازادیی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە بەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا و بۆ ئازادیی عەدبوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٤٣٢ هەفتەیە بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە کوردستانیانی دانیشتوی شاری دارمشتادی ئەڵمانیان بە ناوەکانی محەمەد چۆبان، موسلم کوش، فەوزی ئۆزچەلیک و سەلیم ئۆڵتان.

محەمەد چۆبان بە ناوی دەستە چالاکوانەکەى ئەم هەفتەیەوە رایگەیاند، "دەبێت کە رێبەرمان بە شێوەیى جەستەیی لێرە نەبێت، بەڵام بۆچوون و ئایدۆلۆژیاکەیمان لەگەڵدایە. بۆچوونەکانی رێبەرەکەمان، کە ٢١ ساڵە دیلکراوە، هەموو ساڵێک لەلایەن ملیۆنەها کەسەوە پێشوازیی لێدەکرێت و قبوڵی دەکەن، بەڵام ئەو عەقڵییەتەى کە رێبەرەکەمانی دیلکردووە، ئێستاش سیاسەتمەدارانی کورد دیل دەکات".

وتەبێژی ئەو دەستە چالاکوانە رایگەیاند، گەلی کورد لە رووی ئایدۆلۆژییەوە سەرکەوتو و مافدارە و وتی، "راستییەک لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە، ئەو راستییەش ئەوەیە، کە ترسنۆکەکان بە بەردەوامی دەڕووخێن".

ئەندامانی دەستە چالاکوانەکەى دارمشتاد سڵاویان لە بەرخودانی هەدەپە کرد، کە لە دژی گوشارەکان وەستاوەتەوە و رایانگەیاند، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی مافدارانەى گەلی کورد لە دژی هێرشەکان و کۆمەڵکوژییەکان سەردەکەوێت.  

چالاکیی "ئێشکگریی بۆ ئازادیی ئۆجالان"، کە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخراوە لە ٢٥ی خوزەیرانی ٢٠١٢ەوە تاوەکو ئێستا لە بەردەم بینا و بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێودەچێت.

ژ.ت