چالاکیەکان بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوا بەردەوامن

لە شاری هیلدیشمی ئەڵمانیا لەبارەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دۆسیەیەک ڕادەستی پەرلەمانتاری پارتی سەوز کرا. لە شاری ڕەنناسی فەڕەنساش چالاکیەک ئەنجامدرا.

لە شاری هیلدیشمی ئەڵمانیا نوێنەرانی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی دەرەوەی فەد – دەم و کۆمینی ژنانی مریەم چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڤۆن هۆلتز پەرلەمانتاری پارتی سەوز ئەنجامدا.

لە چاوپێکەوتنەکەدا دۆسیەیەک لەبارەی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەستی پەرلەمانتاری پارتی سەوز کرا.

هەروەها داوا لە پارتی سەوز کرا هەوڵی ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە دەوڵەتی تورک بدەن.

ڕەنناس

کوردستانیانی شاری ڕەنناسی فەڕەنسا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی ڕیپۆبلیقو کۆبوونەوە.

لە چالاکیەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن ژیان ئازادی" وترانەوە.

ف.ق