چاودێریی لە برادۆستەوە: لەناو چیادا بۆنی چیا

گەریلا، بۆ ئەوەی کە خواردەمەنی بۆ هەڤاڵانی خۆیان بەڕێ بکەن، بارئامادە دەکەن. گەریلایەک باری هەموو گەریلاکانی ئامادە کرد و پاشان بارەکەی خۆی ئامادە کرد.

 

لەناو چیادا بۆنی چیا دەکەم. بۆنی ئەو زۆزانانەی کە لە بەهەشت دەچن، بەسەر دڵی مندا دەچێت. ئێستا ئێوە دەپرسن کە بۆچی داخۆ مرۆڤ لەناو چیادا بۆنی چیا دەکات؟ بە بۆچوونی من، بەڵێ، مرۆڤ دەتوانێت لەناو جەرگەی چیاوە بۆنی چیا بکات. هەندێک بۆن هەیە کە ناتوانرێت بە وشە گوزارشتی لێ بکرێت. گوزارە و ئەوەی کە بێتە سەر زمان بێکەڵک دەبێتت و هیچ وەڵامێک نادەنەوە. وەک بۆنی چیا کە هیچ وەڵامێک بە گوزارشت ناداتەوە.

لە ناوچەی زەرزان ئەو بۆنە قورسترە. ناوچەی زەرزان ناوچەیەکی سەختە. زەرزان بە گوێرەی وتەی ئێلەکە لە ڕۆژهەڵاتە. زاهیریش سەرێکی لە عەشیرەتی زەرزانە و ئەم ناوچەیە بە گۆڕستانی زاهیریش دەناسرێت. عەشیرەتی زاهیر بە لەوەڕاندنی ئاژەڵ بژێوی خۆیان دابین دەکەن. لەم زۆزانانەدا لەنیوان سووپای تورکیا و زاهیردا شەڕ هاتۆتە ئاراوە. دەوڵەتی تورکیا داوای باجی لە زاهیر دەکرد، چونکە زاهیر ئاژەڵی لەو ناوچەیەدا دەلەوەڕاند. بەڵام زاهیر ئەو ناهەقیە پەسەند ناکات و دەڵێت کە ئەو لەسەر زەوی و خاکی خۆی ئاژەلەکانی دەلەوەڕێنێت و باج نادات بە دەوڵەتی تورکیا. دەوڵەتیش شوانەکەی زاهیر دەکوژێت. زاهیریش لەسەر ئەوە لەگەڵ عەشیرەتەکەی کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدەن کە دژ بەو ناهەقیە، لە دژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ بکەن. لە ئاکامی ئەو شەڕانەدا، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی تورکیا دەکوژرێن. بەڵام زاهیریش شەهید دەبێت. بەو هۆیەشەوە ئەو ناوچەیە لە ئێستادا بە گۆڕی زاهیر دەناسرێت. ئێستاش زۆر گۆڕی تری ئێل و عەشیرەتی زاهیر لەم ناوچەیە هەن. چیرۆکی ئەو ڕووداوانەش جیل بە جیل و لەڕێگەی گێڕانەوەیەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ گوازراوەتەوە. گەریلا تێکەڵ بە گوندنشینەکان بوون و ئێمەش تێکەڵ بە گەریلا. بۆیە بە پێویستی دەزانم کە ئەمە بۆ ئێوە بڵاوبکەمەوە. بەو شێوەیەش مێژوو زیندوو دەمێنێتەوە.

هێشتا لەم هەرێمانەدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدانێک هەیە و هەمیشە قارەمانێتیی لەم هەرێمانەدا تۆمار کراون. لەناو ئەو قارەمانێتیانەدا، مەزڵوم، زەینەب و زۆر قارەمانی تر هەن کە بۆ ئەم خاکە شەڕیان کردووە. قارەمانێتی لەخۆدابڕانە و لەخۆدابڕانیش کاری هەموو کەسێک نیە.

 هەموو بۆنێک لەم ناوچە بەهەشت ئامیزانەوە من دەگرێنێت. بەوەش جاری وا هەیە کە فەنا دەبم و هەندێک بیرەوەریی دێنەوە یادی من و ئەم بێ هاوتاییە کە من وشک دەکاتەوە ئەمەیە. لەدڵم دێت کە بڵێم بیرەوەریی. هەندێک جار هەندێک بەخشش دڵی مرۆڤ پارچە پارچە دەکەن، دڵی منیش ئاوەها پارچە پارچەیە. بە هەر هەنگاوێک بەرەو ڕابردوو گەڕامەوە و بە قورسی و زۆر لەخۆکردن هەنگاوەکانم دەنێم. بەڵام بە هەر هەنگاوێک بەرەو بەهێزیی دەچووم. چون ئەم شوێنە ئەوەندە چیرۆکی قارەمانیی دەهێنێتەوە یادی من و مرۆڤ بەرەو ڕێبازێکی بەهیز ئاڕاستە دەکات. لە مێژووەوە هەتا ئەمڕۆ تێکۆشان هەمیشە بەردەوام بووە لەسەر ئەم چیا سەختانە و شۆڕشگێڕانی لێ بووە کە چیاکان ئامێزی خۆیانیان بۆ کردوونەتەوە.

مانادارە کە مرۆڤ لەناو ئەم ڕێگایانەدا گەڕاوە کە ئەم قارەمانێتیانەی تێدا تۆمارکراون و پێی لەسەر ئەم چیایانە دابنێت کە قارەمانانی بەناوبانگ پێی خۆیانیان لەسەر داناوە. لەبەرئەوەشە کە کە بۆ هەنگاوێک لەم چیایانەدا کارەکانی خۆم بە سوود دەبینم. هەندێک جار لە پێی خۆم دەڕوانم و بە خۆم دەڵێم کە چی ورەیەکی گەورەی ژیان لەم شوێنانە هەیە و چەند لەم خاکەدا شتێک دێت کە لەم شوێنانەدا دێتە ژیانکردن.

پرسێک هەیە کە سەرنجی من ڕادەکێشێت. ئەویش ژیانی گەریلایە کە مرۆڤ خزمەتکاری ئەوان دەبێت لە دڵیاندا.  بەڕاستی دڵی ئەوان چیە؟ پاکژییە، خۆشەویستییە، دڵسۆزییە، بەڵکو لە ڕازێکدایە کە من هێشتا ناوم لێ نەناوە. ئەوان زۆر یەکتریان خۆش دەوێت و ژیانی خۆیانیان خۆش دەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا فیداکارن. گەریلایەک باری هەموو گەریلاکانی ئامادە کرد و پاشان بارەکەی خۆی ئامادە کرد. بارەکەی خۆشی بە سێ هێندەی باری گەریلاکانی تر قورسترە. ئەوەش فکرێکی بەهێزی لەمندا دروست کرد. خۆشەویستی ئەمە نیە؟ ئایا ئەوە لە خۆدابڕان نیە؟ لە خۆدابڕان فیداکارییە. هیچ کەسێک شتێک ناکات کە بۆ خۆی نەبێت. بەڵام گەریلا هەرە زیاد بۆ هەڤاڵەکانی خۆی کار دەکات. ئیدی خۆشەویستیی و ژیان ئەوەیە. ئەگەر مرۆڤ لە چاوەڕوانی شتێک دا بێت، ژیانی بەهیز ئەوەیە و خۆشەویستییش لە خۆت باشتر ڕەنجدانە بۆ ئەوانی تر.

ک-ش