ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا بە دەسندرێژی ناودەبەن

دوابەدوای هێرشە ئاسمانیەکەی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق، راگەیاندنەکانی عێراق ئەو هێرشەیان بە دەستدرێژی ناوبرد.

تورکیا لە ڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە لە ناوچەی برادۆست ئۆتۆمبیلی فەرماندەی لیوای ٣ی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا دو ئەفسەری باڵای پاسەوانی سنوری عێڕاق گیانیان لەدەستدا.

ئەم ‌‌هێرشەی ئەمڕۆ قسە و باسێکی زۆری لێکەوتەوە و گرینگترینیان ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکانە کە بە دەسندرێژی و شکانی شکۆی وڵات هێرشەکەیان بەناو کرد. هەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە مانشێتی ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان بریتیبوون لە شاکندنی شکۆی وڵات، دەستدرێژی، تورکیای داگیرکەر، ئەنقەرە دوبارە سەروەری عێڕاقی شکاند و وهتد...

ئەم مانشێتانەی ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکان ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەموان لەسەر ئەوە کۆکن کە دەوڵەتی تورک داگیرکەرە و هێرشی داگیرکاری لە عێڕاق ئەنجام دەدات، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرا نیە ئەوەیە بۆچی تاکو ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، وەزیری بەرگری عێڕاق و لایەنە بەرپرسیارەکان بێدەنگن لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژی و داگیرکاریە!.

عێراق لە ماوەی ڕابردودا دوو جار بانگێشتی نێردراوی تورکیای کرد لە بەغداد و ڕاگەیاندراوی ناڕەزایەتی دایە دەستی نێردراوی تورکیا، بەڵام تاکو ئێستا تورکیا لە هێرشە داگیرکەریەکانیدا بەردەوامە و حکومەتی عێڕاقیش بێدەنگی خۆی پاراستووە و هیچ هەڵوێستێکی ڕاشکاوانەی نەبوە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

ز.ش