ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانی درێژمەودای مارسیلیا کۆتایی هات

ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانی درێژمەودا لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا کۆتایی هات.

ڕێپێوانەکە بە بەشداری کوردانی مارسیلیا، بۆردەئوۆکس، مۆنپیلەر، تۆلۆس، دراگونیا و لیۆن ڕۆژی پێنجشەمە لە بەردەم شارەوانی مارتیگوس دەستپێکرا.

١٥٠ کەس بەشداریان لە ڕێپیوانەکەدا کرد و ڕۆژی یەکەم لە ماریگنان کۆتایی هات. چالاکوانان ڕۆژی دووەم لە بەردەم شارەوانی ماریگنان دەستیان پێکرد و بە شەو گەیشتنە سیتی ئانتۆنیۆ.

لەوێ لە سەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و هونەرمەندان هۆزان فاروق سەردار، ڕاپەرین و هۆزان قنۆ هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

ڕۆژی سێیەم و کۆتایی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە سی ستی ئانتۆنیۆ دەستپێدەکات و بە میتینگێک لە گۆڕەپانی ڤیئیکس پۆرت ئە مارسیلیا کۆتایی دێت.

ف.ق