"ڕێبازە ناڕەواکانی دەسەلاتی ناڕەوا'

گونای کوبیلای وتەبێکی هەدەپە ڕایگەیاند، هێرشی دەسەلاتداری بە تەنها دژی هەدەپە نییە. دەسەلاتداری دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی کاریگەر لەناوبەرێت و دواتر هێرش بکاتە سەر هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر.

گونای کوبیلای وتەبێکی هەدەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتەکەی کرد و ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک شارەوانیەکان لە ٣١ی ئازاردا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هەدەپە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن و هێرشێکی فراوان کردووە کە وەک ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم کردەوەکانیان دەیبینن و وتی، "ڕێبازی ناڕەوای دەسەلاتداری ناڕەدا لەسەرکارە."

کوبیلای باسی ئەوەشی کرد، دوایین شەپۆلی دەستگیرکردن لە دژی هەدەپەیە و وتی، "لە لایەک ڕژێمی قەیوم، لە لایەک توندوتیژی و دەستگیرکردن بەردەوامە."

کوبیلای وتیشی، "ڕووداوەکان نیشانەی بێچارەیی دەسەڵاتە و ئیتر ڕووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا لە لایەن ئاکەپەوە دەبینرێت."

وتەبێژی هەدەپە ڕاشێگەیاند، پیویستە هەموو لایەک باش لە دوژمنایەتی دەسەڵات بەرامبەر هەدەپە تێبگات. کاتێک ڕکابەری سەرەکی لەناودەجێت، بە ئاسانی ڕکابەرەکانی تر لەناودەچة.

دوای ئەوەی لە هەدەپە ڕزگاریان بوو ئەو کاتە هێرش دەکەنە سەر ئۆپۆزسیۆنەکانی تر. پێویستە ئەم مەترسیە ببینرێت، ئەگەر ئەم هێرشانە بە تایبەتی لەدژی هەدەپە ببینرێت ئەوە هەڵەیەکی مێژووییە.

کوبیلای لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، هەدەپە باڵەخانەیەک بە تەنها نییە، کە داگیریبکەن. هەدەپە پارتێکە وڵامی داواکاریەکانی کۆمەڵگا دەداتەوە. بۆیە پرسی داخستنی هەدەپە گرنگ نینە."

ف.ق