ڕێپێوانی درێژمەودای مالمۆ بە میتینگێک کۆتایی هات

لە شاری مالمۆی سوید کوردستانیان ڕۆژی شەممە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد. ڕێپێوانەکە ڕۆژی یەکشەمە بە میتینگێک کۆتایی هات.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد  و بۆ پرۆتەستۆکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژیان دەستپێکرد. ڕێپیوانەکە لە گۆڕەپانی مۆلینڤاگستررورتر کۆتایی هات.

چالاکوانان بۆ ئەوەی گەل لەبارەی پیلانگێڕیەکە ئاگادار بکەنەوە، بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

دوای ڕێپێوانی دوو ڕۆژ، چالاکوانان لە گۆڕەپانی مۆلینڤاگستررورتر بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت و ئازادی بۆ ئۆجالان' کۆتاییان بە ڕێپێوانەکە هێنا.

ف.ق