ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: ڕۆژنامەنووسان پێویستە ئازاد بکرێن

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک یاساکان بە ئەنقەست پێشێل دەکات و وتی، پێویستە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

لقی تورکیای ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە زیندانەکانی تورکیادا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا تورکیا یاساکان بە ئەنقەست پێشێل دەکات.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی وتی، تورکیا بە هۆی دەستگیرکردنی بارش تەرئۆغلۆ، بارش پەهلیڤان، هولیا کلچ، موراد ئاگرئەل، ئایدن کەڤسەر و محەمەد فەرهات چەلیک مافی ئازادی ڕادەربڕین پێشێل دەکات.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆشی لەبارەی دادگاکان دەربرێ و ڕایگەیاند، دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووسان بە شێوەیەکی عادلانە ئەنجامنادرێت.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی داوای کرد بە زووترین کات ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن.

ف.ق