ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی کۆرۆناوە گەیشتە ٣٠٠ هەزار کەس

لە سەرتاسەری جیهان ژماری گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە ٣٠٠ هەزار کەس.

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. تا ئێستا ٣٠٠ هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٤ میلیۆن و ٤٦٠ هەزار کەس.

ئەمریکا و بەریتانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و فەرەنسا ئەو وڵاتانانەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترین کاریگەری لەسەر دانیشتووانی دروست کردووە.

تورکیا

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، تا ئێستا لەو وڵاتە ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراون و هاوکات ٣ هەزار و ٩٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کەمپینەکەی هەدەپە

کەمپینی خوشک و برا کە هەدەپە سەرپەرەشتیی دەکات، لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاو دەبێتەوە. بە هەزاران خانەوادە لەم چوارچێوەیەدا بوون بە 'خوشک و برا' و پشتیوانی لە یەکدی دەکەن.

بەندیخانەکان

عومەر فارۆق گەرگەری ئۆغلو ئەندام پەرلەمانی هەدەپەی شاری کۆجاعەلی لە بارەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی سیلیڤری پێشنیارێکی ٢٧ خاڵی کە وەکو پرسیار لە راپۆرتێکدا کۆی کردەوە، پێشکەشی پەرلەمان کرد. لیژنەی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش، پێشنیاری لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ئەو ٢٧ خاڵە پێشکەش کرد.

گەرگەری ئۆغلو تیشکی خستە سەر ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە تەنها تەماشای کۆرۆنا دەکات لە بەندیخانەکان و وتی:"چەندین کەس لە بەندیخانەی سیلیڤری تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ڤایرۆسەکە بڵاو بووەتەوە. لە قاوشەکان دەتوانین بڵێن هەموو کەسێت تووش بووە. بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەکە ناتوانێت بەسەر ئەم بارودۆخەدا زاڵ ببێت. رۆژ بە رۆژ ڤایرۆسەکە لە پەرەسەندندایە."

ئاماری قوربانیان کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک

ئەمریکا: میلیۆنێک و ٤٣٠ هەزار و ٤٠٨ تووشبوون و ٨٥ هەزار و ٢١٦ گیانلەدەستدان.

ئیسپانیا: ٢٧٢ هەزار و ٦٤٦ تووشبوون و ٢٧ هەزار و ٣١٢ گیانلەدەستدان.

ئیتالیا: ٢٢٢ هەزار و ١٠٤ تووشبوون و ٣١ هەزار و ١٠٦ گیانلەدەستدان.

فەرەنسا: ١٧٨ هەزار و ٦٠ تووشبوون و ٢٧ هەزار گیانلەدەستدان.

بەریتانیا: ٢٢٩ هەزار و ٧٠٥ تووشبوون و ٣٣ هەزار و ١٩٥ گیانلەدەستدان.

ئەلمانیا: ١٧٤ هەزار و ٩٨ تووشبوون و ٧ هەزار و ٨٦١ گیانلەدەستدان.

بەلجیکا: ٥٤ هەزار و ٢٨٨ تووشبوون و ٨ هەزار و ٩٠٣ گیانلەدەستدان.

هۆلەندا: ٤٣ هەزار و ٤٨١ تووشبوون و ٥ هەزار و ٥٩٠ گیانلەدەستدان.

سویسرا: ٣٠ هەزار و ٤٦٣ تووشبوون و هەزار و ٨٧٠ گیانلەدەستدان.

ئێران: ١١٤ هەزار و ٥٣٣ تووشبوون و ٦ هەزار و ٨٥٤ گیانلەدەستدان.

روسیا: ٢٥٢ هەزار و ٢٤٥ تووشبوون و ٢ هەزار و ٣٠٥ گیانلەدەستدان.