ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ئێلح و ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ئێلح و ئەستەنبوڵ لەدژی نۆکەرانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە چوارچێوەی 'هەنگاوی مسۆگەرکردنی ئازادی'دا لە ئێلح و ئەستەنبوڵ لەدژی نۆکەرانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ لەبارەی چالاکیەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"١٦ی ئەیلول لە ئێلح پانکارتی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکەری، کاتی ئازادیە' بە پردی ڕاژۆرەوە هەڵواسرا و پشتگیری بۆ هەنگاوی تەڤگەری ئازادی نیشاندرا.

٢٤ی ئەیلول لە ناوچەی كاڤاجکی ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی کارسازێکی ئاکەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران و لەناوچوون.

٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی کەسانی فاشیست و بارهەڵگرێک لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کەسە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە و دوو ئۆتۆمبێڵی کارگەکە لە لایەن یەکینەکانمانەوە بە تەقەمەنی دەستی کرانە ئامانج و دواتر سووتێنران. زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوت. کارگەکە و ئۆتۆمبێڵەکان بە تەواوی لەکار کەوتن."

ز.ش