ژنانی کورد لە بیلەفێڵد نەژادپەرەستیان ئیدانەکرد

ژنانی کورد ەل شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا لە دژی نەژادپەرەستی و زایەندپەرەستی رژانە سەر شەقامەکان.

ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا لە دژی کوشتنی ژنان و نەژادپەرەستی رژانە سەر شەقامەکان.

چالاکوانان دواى بە پانکارت و پۆستەوە رێپێوانیان ئەنجامدا راگەیاندراویان خوێندەوە و تیایدا هاتبوو "ژن هەموو رۆژێک لە ناو ماڵدا توندوتیژیی بەرامبەر دەکرێت و هەروەها بەهۆی بۆچوونی دڕندانەوە دەکوژرێن. کێشەکە لە باوکسالاریدایە! سیستمی ئێستاش خۆی بەو عەقڵێتەوە بەهێز دەکات و هەم باڵادەستیی پیاوی بکوژ سەرلەنوێ دەخاتەوە کار و بەرگرییان لێدەکات".

دەوڵەتى تورک و ئەڵمان ئیدانە کران

لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە ژنان کراوە، کە خاوەنداری لە مافی خۆیان بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاووە "ژنانی کورد لە تورکیا دەکرێنە ئامانجی هێرش" و نزیکایەتیی دەوڵەتى ئەڵمان شەرمەزار کرا، چونکە لەسەر داواى دەوڵەتى تورک کورد پەراوێز دەخات.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە "نەژادپەرەستی و زایەندپەرەستی دەبنە هۆی مردنی مرۆڤەکان  و دەبێت رێگرییان لێ بکرێت".

ژ.ت