ژنانی کورد لە ڕووسیا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی
ڕێکخستنی ژنانی کوردی ڤیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا رایگەیاند، بەشداری لە هەنگاوی کەجەکە بەناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەکەن.
ڕێکخستنی ژنانی کوردی ڤیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا رایگەیاند، بەشداری لە هەنگاوی کەجەکە بەناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەکەن.
ڕێکخستنی ژنانی کوردی ڤیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی سازکرد و لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کرد کە بەشداری لە هەنگاوەکەی کەجەکەدا دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا گۆشگەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.
ژنان ڕایانگەیاند، هیچ کاتێک سیاسەتی ڕەتکردنەوە و لەناوبردن سەرناکەوێت.
تارا قادر ئەندامی ڕێکخستنەکە راگەیەنراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە ژنانی کورد لەدژی هێرشەکان لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشاندا دەبن.
تارا قادر ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنان کرد و داوای لە هەموو کوردێک لە کوردستان و جیهان کرد کە هەستنە سەرپێ.
ژنان ناڕەزاییان لەبەرابەر بێدەنگی ڕووسیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەربڕی و بێدەنگیەکەیان وەک 'دووڕوویی و ئەرێکردنی هێرشەکان' لەقەڵەمدا.
ز.ش