کودەتاکەى ئاکەپە لە فرانکفۆرت ئیدانە کرا

چالاکوانانی ژنانی خوێندکاری کوردستان (JXK) و یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان (YXK) لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنى کودەتاکەى ئاکەپە – مەهەپە رێکخست.

چالاکوانانی ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) و یەکێتیى خوێندکارانى کوردستان (یەخەکە - YXK) چالاکییەکیان لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا رێکخست و لە چالاکییەکەدا دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە لەیلا گیوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری ئیدانە کرا.

جەماوەری گەل لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی ژەخەکە و یەخەکە کۆبووبوونەوە و رێکخەرانی چالاکییەکەش لەبارەى دوایین دۆخی کوردستان و تورکیاوە زانیارییان بە گەل دا و یەکەم لێدوانی لەیلا گیوڤەن، کە لە زیندانەوە هاتبووە دەرەوە لە چالاکییەکەدا خوێندرایەوە.

چالاکوانان سەرنجیان خستەسەر کردەوە و تاوانە فاشیستییەکان و هێرشە پاکتاوکارییەکانى دەوڵەتى تورک و داوای گەشکردن و بەهێزکردنی تێکۆشانیان لە دژی فاشیزم کرد.

ژ.ت