کوردانی ئەوروپا و دۆستانیان لە دژی ئاکەپە و مەهەپە رژانە ناو گۆڕەپانەکان

کوردستانیان لە وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ دۆستانیان، رژانە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان و هێرشە قڕکەر و داگیرکاریەکانی رژێمی ئاکپە و مەهەپەیان رسوا و شەرمەزار کرد.

گۆتینگەن

لە شاری گۆتینگەنی شاری ئەلمانیا بە دەستپێشخەری بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد چالاکیەکیان ساز کرد. چالاکوانە کوردستانی و نێودەوڵەتیەکان (ئەنتەرناسلیۆنالیست) گۆشەگیری ئیمرالی و کودەتاکەی پەرلەمانیان رسوا و شەرمەزار کرد. هاوکات بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی رێکخراوەکانی ئەوروپا کرد کە لە بەرامبەر ئەو هێرشە رەگەزپەرەستانە بێدەنگ نەبن.

بویسبورگ

لە شاری بویسبورگی ئەلمانیاش لە بەردەم وێستگەی قیتار گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لەو چالاکیەشدا هێرشەکانی زینی وەرتێ لە باشوری کوردستان و دەستبەسەراگرتنی ٥ شارەوانی هەدەپە و هەڵگرتنی پارێزبەندی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە، شەرمەزار کرا.

لەو چالاکیەدا بە زمانی ئەلمانی و کوردی پەیمان پێشکەش کران و بانگەوازی ئاڕاستەی دەوڵاتی ئەوروپا کرا کە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکاریەکان بێدەنگ نەمێننن و هەڵوێست بنوێنن.

ستوکهۆلم

لە شاری ستوکهۆلمی پایتەختی سویدیش بۆ پشتیوانی یەکگرتنی ژنانی عەفرین و لەیلا گوڤەن ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، چالاکیەک بەڕیوە چوو.

ژنانی کورد لەو چالاکیەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعشیان لە دژی عەفرین، رسوا و شەرمەزار کرد.

چالاکوانەکان رایانگەیاند بڕیاریان داوە، هەموو هەفتەیەک رۆژانی سێشەممە لە گۆڕەپانی سەلگەلستۆرگ کاتژمێر ١٣:٠٠ چالاکی ئەنجام بدەن.

بروکسەل

لە شاری بروکسەلی پایتەختی بەلجیکاش بە بەشداری رێکخراوەکانی TJKE, NAVBEL و  SKB چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کودەتاکەی رژێمی ئاکەپە/مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا و لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لە دوو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، رسوا و شەرمەزار کرا و باس لەوە کرا کە لە کەسایەتی لەیلا گوڤەندا دەیانەوێت دەست بەسەر ئیرادەی کوردستاندا بگرن.

ز.ش