کوردستانیان لە ئەسینا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی

بە سەدان کەس لە ئەسینای پایتەختی یونان بەرەو باڵیوزخانەی تورکیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە بەناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەربڕی.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ئەکادیمی ئەسینای پایتەختی یونان کۆبوونەوە و لە ڕێپێوانێکدا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە بەناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەربڕی.

ڕێپێوانەکە لەسەر بانگی ناوەندی کەلتوری کوردستان و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و پانکارتی کوردی، ئینگلیزی و یونانی بەزرکرانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا هەروەها دروشمی 'بکوژ فاشیست ئەردۆغان' ، 'بێ سەرۆک ژیان نابێێت' ، 'بژی بەرخۆدانی پەکەکە' وترانەوە. خەڵکی دەوروبەریش بە چەپڵە لێدان پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.

ڕێپێوانەکە تا بەردەوم بالیوزخانەی تورکیا بەردەوام بوو. ڕێێوانەکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گەمارۆ درا. لە ڕێپێوانەکەدا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و پەیامی بەرخۆدان لەدژی هێرشەکان بڵاوکرایەوە.

ف.ق