کوردستانیان لە تۆرنتۆ لەدژی ئاکەپە و مەهەپە ڕژانە ناو شەقامەکان

داگیرکەری دەوڵەتی تورک و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە تۆرنتۆ شەرمەزارکران.

لە شاری تورنتۆی کەنەدا، هێرشی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر باشووری کوردستان و بۆ سەر هەدەپە شەرمەزارکران.

کوردستانیان لە گۆڕەۆانی دونداس یونگی کۆبوونەوە و یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەیان کردەوە.

چالاکوانان وێنەکانی بارش چاکان و جۆرج فڵۆید کە بە هێرشی نەژادپەرستی کوژران بەزرکردەوە و دروشمی 'فاشیست ئەردۆغان'یان وتەوە.

چالاکی بە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی  کۆتایی هات.

ف.ق