کوردستانیان لە گیسەنی ئەلمانیا کۆمەڵکوژی شەنگالیان ئیدانە کرد

کوردستانیان بە دەستپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیک لە شاری گیسەنی ئەلمانیا گرد بوونەوە و کۆمەڵکوژیەکەی سەر شەنگالیان ئیدانە کرد.

لە شاری گیسەنی ئەلمانیا کوردستانیان بە دەستپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیک گرد بوونەوە و بە ئەنجامدانی رێپێوانێک هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر شەنگال، رسوا و شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە لە ناوچەی بەرلینەر پلاتزەوە دەستی پێکرد و تا ناوچەی کریچ پلاتز بەردەوام بوو. دواتر لەسەر ناوی هاوسەرۆکی Mexlîa Giessenê Xaco پەیامێک پێشکەش کرا و باس لەوە کرا کە لە دژی قڕکردنی شەنگال دەبێت یەکڕیزی و بەڕێکخستنکردن بەهێز بکرێت.

لە پەیامەکاندا هاوکات جەخت کرایەوە کە لە کوردستان خۆڕاگریەکی گەورە بەڕێوە دەچێت.

دوای پەیام و قسەکانیش بڵاوکراوە بەسەر ئامادەبواندا دابەش کران و چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی خۆڕاگری کۆتایی پێهات.

ز.ش