کۆمەڵکوژی شەنگال لە هامبۆرگ شەرمەزارکرا

هێرشی قڕکردنی چەتەکانی داعش بەرلە ٦ ساڵ لە شەنگال، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە میتینگێک شەرمەزارکرا.

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی شەنگال کە ٦ ساڵ لەمەوبەر لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا، بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

چالاکوانان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی قڕکردن، لەبەرانبەر دادگای ویلایەتی هامبۆرگ کۆبوونەوە.

میتینگەکە لە لایەن پێکهاتەکانی ژنانی ڕۆژبین و دەفەند ڕۆژئاواوە ڕێکخرا.

عەزیز ئاتاڵان یەکێک لە نوێنەرانی ئێزدیان قسەی کرد و لەدژی هێرشی داگیرکەری و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوای یەکێتی لە کوردان کرد.

ف.ق