کۆمەڵکوژیەکەی کورتەک ۳ شەهید و ٥ برینداری لێکەوتوەتەوە

دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لۆفەکانی چیای کورتەکیان بۆردومان کرد بوو و بە هۆیەوە ۳ شەهید و ٥ برینداری لێکەوتبوویەوە و ئەمڕۆش ناسنامەی قوربانییەکان ڕاگەیەنرا.

ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر لە لۆفەکانی چیای کورتەکی سەر بە هەرێمی قەندیل  بۆردومانی ۲ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنیان کرد بوو و لە ئاکامیدا  ۳ شەهید ببوون و ٥ی دیکەش بریندار ببوون کە لە نێویاندا ژمارەیەک منداڵ و ژن هەن.
ڕاگەیەندرا، سەرجەم قوربانییەکان سەر بە دوو خێزانن و ناسنامەی شەهید و بریندارەکان بەم جۆرە ڕاگەیەندراوە:

ناوی شەهیدەکان:

عەبدوڵا ئاڵی مینە—تەمەن ٥۳ ساڵان

کوردستان عەبدوڵا - ۳۰ ساڵان

هەریاد عەبدوڵا تەمەنی ۱۹ ساڵان

ناوی بریندارەكان:

محەمەد عەبدوڵا

مەلیكە محەمەدعبدڵا

تەیب محەمەدعەبدوڵا

بەناز عەبدوڵا

ڕابی محەمەد- دایکی قوربانییەکان

 

هـ.هـ