ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨\٢٠ی خهرمانان کۆمەڵێک ئەکادیمیست و ڕوناکبیری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له ههندهران، بانگەوازێکیان ئاراستهی لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان كرد و داوا دەکەن حیزبە کوردییەکان هەموو جیاوازییەکانی نێوانیان وەلا بنێن تا خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد بۆ مافی چارەنووسی خۆی بەئامانج بگات.
له بانگهوازهكهدا هاتووه، «داوا دەکەین لە هەموو هێزە سیاسییانەی کورد، بێ جیاوازی کە ئێستا بۆ مافی سیاسیی کوردان خەبات دەکەن و لە ڕۆژهەڵات چالاکن، دەستبەجێ کۆببنەوە بۆ پێکهێنانی بەرنامەیەکی لانی كهمی هاوکاریی سەربازی، ئاسایشی و دیپلۆماتیک وەک کاریگەرترین هەوڵ بۆ خۆڕاگریی لە بەرانبەر دەستدرێژیی بێ بەزەییانە، کوێرانە و بێ جیاوازیی ئێران. بەشێوەیەکی ئایدیال ئەم گفتوگۆیانە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکهاتنی یەکێتییەکی نەتەوەیی – دیموکراتیکی کورد لە ڕۆژهەڵات. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم داوایە بۆ پێکهێنانی بەرهیەکی یەکگرتوو زۆربەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات پشتیوانی لێ دەکات.»
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
«لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧دا هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین هێرشی مووشەکییان کردە سەر دەفتەر و کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری کۆیە، واتا قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بێ ڕەچاو کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەم هێرشانە بوونە هۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندمانی ئەم حیزبانە و دانیشتوانی مەدەنی وا لە کەمپەکان دەژین.
لە هەمان ڕۆژدا، ڕێژیمی ئێران سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی بە ناوەکانی ڕامین حوسێن پەناهی، لوقمان مورادی و زانیار مورادی لەسێدارە دا. فەرمانی لە سێدارەدانەکان بەڕێوەچوون سەرهڕای ئەوەی کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە کەموکورتیی ئاشکرای شێوەی دەستبەسەرکردن و دادگایی کردنەکەیان دوابوون و داوایان کردبوو حوکمی لە سێدارەدانی ئەو سێ کەسە ڕابگرن.
پاشخانی بەرفراوانتری ئەم توندوتیژییانە قەیرانی قووڵی کۆمەڵایەتی – ئابووریی ناوخۆیی لە ئێراندا و قۆناغی کۆتایی شەڕی ناوخۆیی سوریایە کە تێیدا هێزە جۆراوجۆرە نێوخۆیی و ناوچەییەکان لەسەر وێرانەی شەڕی ماڵوێرانکەری ناوخۆیی سوریا لە ڕکابەری دان کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەردەوام بووە.؛ شەڕێک کە ئێران و تورکیا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان دەورێکی سەرهکیی تێدا دەگێڕن.
سەرەڕای هەموو جیاوازییەکانیان، دەوڵەتەکانی ئێران، عێراق، تورکیە و سوریە وەک هەمیشە یەکگرتوون بۆ لێسەندنەوەی ئەو دەستکەوتانەی خەڵکی کورد و هێزە سیاسییەکانیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە خەبات و بەرخۆدانی بەردەوام و ئازایانەیان بەرانبەر بە داعش بەدەستیان هێناوە. ئەم دەوڵەتانە زۆرجار نیشانیان داوە کە ویستوویانە و دەتوانن هەموو جیاوازییەکانی نێوانیان وەلا بنێنێن تا خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد بۆ مافی چارەنووسی خۆی سەرکوت بکەن.
بەداخەوە، هەمان یەکێتیی ئامانج و کردار لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورددا بەگشتی و، بەتایبەتی لە نێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نییە. ئەم نیگەرانییانە لە ئێستا دوو هێندە زیاد دەبن کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات خۆی لە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغەکانی مێژووی خۆیدا دەبینێتەوە. ئێستا خەباتە ڕەواکەیان بۆ مافە سیاسی و کولتوورییەکانیان لەگەڵ دەرفەت و بەربەستی کەم وێنە بەرەوڕوو بووە لەکاتێکدا کە ڕێژیمی ئێران گیرۆدەی گەندەڵیی نێوخۆیی وگوشاری دەرەکیی بووە.
بە ڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخە گرنگە ئێمە واژوومان کرد کە:
۱. لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە حدکا و حدک و هەموو ئەوانە دەکەین کە خۆشەویستێكیان بەهۆی هێرشی بێ بەزەییانەی ڕێژیمی ئێرانەوە لەدەست داوە. ههروهها سهرهخۆشی گهرمی خۆمان ئاراستهی بنهماڵهی ڕامین حوسێن پهناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی دهكهین و سێبورییان بۆ دهخوازین.
۲. داوا دەکەین لە هەموو هێزە سیاسییهكانی کورد، بێ جیاوازی، کە ئێستا بۆ مافی سیاسیی کوردان خەبات دەکەن و لە ڕۆژهەڵات چالاکن، دەستبەجێ کۆببنەوە بۆ پێکهێنانی بەرنامەیەکی لانی كهمی هاوکاریی سەربازی، ئاسایشی و دیپلۆماتیک وەک کاریگەرترین هەوڵ بۆ خۆڕاگریی لە بەرانبەر دەستدرێژیی بێ بەزەییانە، و کوێرانە و بێ جیاوازیی ئێران. بەشێوەیەکی ئایدیال ئەم گفتوگۆیانە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکهاتنی یەکێتییەکی نەتەوەیی – دیموکراتیکی کورد لە ڕۆژهەڵات. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم داوایە بۆ پێکهێنانی بەریەکی یەکگرتوو زۆربەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات پشتیوانی لێدەکات.
۳. داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد دەکەین کە لە سەرهتای گفتوگۆکانیاندا بۆ ئەم هاوکارییە فرەڕەهەندییە، جیاوازییە ئایدۆلۆژیکی و سیاسییەکان بە ڕەسمی بناسن، ڕێزی لێ بگرن و لەسەر بناغەییترین زەمینەی هاوبەش، واتا، مافەنەتەوەییەکانی کورد و بەرگریی، ئاسایش و سیاسەتی دیپلۆماتیکی هاوبەش بەرانبەر بە ڕێژیمی ئێران و هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێکوەرن.
٤. بەبیر هەموو پارتە ڕۆژەهەڵاتییەکانی دێنینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نە بەتەمایە و نەدەتوانێت گەرەنتیی ئاسایشی ئەوان لە بەرانبەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا بکات. هەر بۆیە، ئەوان دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی بوونی فیزیکی خۆیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
۵. هەموو پارتە سیاسییە کوردەکان بانگهێشت دەکەین بۆ ئەوەی کە بەشێوەی فەرمی پابەندبن بە پارێزکردن لە بەکارهێنانی چەک بۆ چارەسەری جیاوازییە ئایدۆلۆژی و سیاسییەکانیان. ئەم چەشنە جیاوازییانە، بەو جۆرەی کە هەن، پێویستە ئاشتییانە و لەڕێگای ئامرازی دیموکراتیکەوە بخرێنە بەرباس و گفتوگۆ و گەلی کورد دادوەری یەکلاکەرەوە بێت.»
ئهو كهسانهی كه ئهم یاداشتهیان ئیمزا كردووه:
د. ئازاد مورادیان (رهوانناس؛ بهرپرسی كۆمیتهی كوردهكانی نیشتهجێی ئهمریكا بو دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ)
ئاگری ئیسماعیل نهژاد (ڕۆژنامهوان)
د. ئالان فتوحی (زانکۆی کارۆلینسکا، سوێد)
ئالان گۆران (چالاکوانی مهدهنی)
ئاڤا هوما (نوسهر)
د. ئەحمەد محەممەد پوور (زانکۆی ماساچۆسێت – ئەمهێرست)
د. ئەمیر شهریفی (زانكۆی ویلایهتی كالیفورنیا لونگ بیج)
د. بەرزوو ئالیاسی (زانکۆی لینیێس، سوێد)
د. بێهروز شوجاعی (نوسهر)
د. بێهنام ئهمینی (زانکۆی یۆرک، کانادا)
د. خالید خهیاتی (مامۆستای زانکۆ, سوێد)
جانی دیلان (ڕۆژنامهوان)
د. رامین مهفاخیری (لێکۆلهر)
د. ڕەحیم سورخی (زانکۆی کارلتن، کانادا)
ساسان ئەمجەدی (لیکۆڵەر، زانکۆی لۆسێرن، سویس)
د. سوڕەییا فەللاح (زانکوی ولایهتی کالیفورنیا)
د. سهردار سهعدی (لێكۆڵهر له زنکۆی تۆرێنتۆ)
د. سهیوان سهعید (مامۆستای زانکۆ)
شاهید عەلەوی (ڕۆژنامهوان)
شههلا باران (چالاکوانی مهدهنی)
د. کامهران مەتین (زانکۆی ساکسێس، بریتانیا)
د. کەمال سولەیمانی (کوینز کالج، نیویورک)
د. کاوە قوبادی (لیکۆڵەر)
پرۆفیسۆر عەباس وەلی (مامۆستای زانکۆ)
د. ناسر ئهحمهدی، لێکۆڵەر
د. هاشم ئەحمەدزادە (مامۆستای زانکۆ، سوێد)
د. هێمن سهیدی (نوسهر)
s.m