کۆن مەد لە دژی داگیرکەرییەکان بانگەوازی بۆ چالاکی بڵاوکردەوە

کۆن مەد بە دروشمی "هەموو شوێنێک کوردستانە، هەموو شوێنێک بەرخودانە" رۆژی شەممە لە چەندین شاری ئەڵمانیا رێپێوان و میتینگ لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر رێکدەخات.

فیدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) رایگەیاند، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتی تورک بە دروشمی "هەموو شوێنێک کوردستانە، هەموو شوینێک بەرخودانە" دەست بە بەرخودانێکى هەمەلایەنە دەکەن.

کۆن مەد لەو چوارچێوەیەدا سبەی شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە چەندین شاری ئەڵمانیا چالاکیی جۆراجۆر رێکدەخات و داوای لە هەموان کرد بەشداری چالاکییەکان بن و رایگەیاند "هاوپەیمانیی شەڕی ئاکەپە – مەهەپە، کە دوژمنی هاری گەلی کوردە، بۆ ئەوەى هەموو شتێک بە ناوی کوردێتییەوە لە ناو ببات دەستی بە هێرشێکى هەمە لایەنە کردووە.

ئەو عەقڵییەتە فاشیستە شێت و هار بووە و لە هەموو شوێنێکدا هێرشی نەژادپەرەستی لە دژی کورد ئەنجام دەدات، گەنجانی کورد دەکوژێت، هێرش دەکاتە سەر ژنانی کورد، گۆڕی کوردانیش تێکدەدات و کارگەی کوردانیش تاڵان دەکەن. لەو دۆخەدا تاکە رێگا چارەی ژیان بۆ کورد بەرخودان و تێکۆشانە بۆ پاراستنی بوونی لە بەرامبەر سڕینەوە و پاکتاوکارییەکاندا. گەلی کورد ناچارە لە دژی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان تێکۆشێت و شەڕ بکات، کە دوژمنایەتییەکی دڕندانە لە دژی گەلی کورد پەیڕەو دەکەن. ئەوەى گەلی کورد رزگار دەکات، بەرخودانە. ژیانی بەدەر لە بەرخودان یانی قبوڵکردنی پاکتاوکاری و سڕینەوە. کورد تەنها بە بەرخودان دەتوانێت وڵاتی خۆی رزگار بکات و گەلان ئازاد بکات.

هێرشەکانی ئێستا هێرشی ئاسایی نین، بۆ ئەوەش و بۆ ئەنجام بەدەستهێنان دەبێت چالاکیی جەماوەری رێکبخەین. بۆردومانکردنی شەنگال، مەخموور و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا هێرشن بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردنی هەموو گەلی کورد. ئێمە ناچارین لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە بەردەوامی چالاکیی رادیکاڵانە ئەنجام بدەین.

'دەبێت بە رۆحی یەکێتیی نەتەوەیی بەرەنگاریی هێرشەکان بکرێت'

لە راگەیاندراوەکەى کۆن مەد دا هاتووە، دوای داگیرکەریی رۆژئاوا، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات هەندێک ناوەندی ستراتیژی لە باشووری کوردستان داگیر بکات و وتی "هەوڵەکان بۆ داگیرکردنی هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا تەنها هەوڵێکى سەربازی نییە، بەڵکو هاوکات گرنگترین پلانی پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردە. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان بە بەرخودانی خۆیان و بە چالاکییەکانیان بە پێداگرییەوە ئەو پلانانە پووچ بکەنەوە. گەلی کورد ئەوە نیشانی دۆست و دوژمن دەدات، کە سەر بۆ داگیرکەریی داگیرکەران دانانەوێنێت.

بەرخودانی جەماوەریمان لە ئەروپا بە تایبەتی لە ئەڵمانیا سەرباری ئەوەى پلانی پاکتاوکارانەى ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنێت دەستکەوتى گەورەشی لێدەکەوێتەوە.

گەلەکەمان دەبێت لە هەموو شارەکانی ئەڵمانیا بە دروشمی "هەموو شوێنێک کوردستانە، هەموو شوێنێک بەرخودانە" بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکیی ئەنجام بدەن".

لە راگەیاندراوەکەى داوا کراوە بۆ رێپێوانەکەى سبەی شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ هەموان بەشداری بکەن.

شوێن و کاتی چالاکییەکانی سبەی بە پێشەنگایەتیی مەد کۆن بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

FED-DEM (Federasyona Bakurê Elmanyayê)

BREMEN
19.06.2020 Mîtîng
Adres: Hauptbahnhof
Saet: 18:00

20.06.2020
Adres: Hauptbahnhof
Saet: 17:00

HAMBURG
20.06.2020 Meş-Mîtîng
Adres: Sternschanze (Hamburg)
Saet: 15:00

KÎEL
20.06.2020
Adres: Asmus Bremen Platz
Saet: 15:00

LUBECK
20.06.2020
Adres: Hauptbahnhof
Saet: 15:00

HANNOVER
20.06.2020
Adres: Opernplatz
Saet: 15:00

KASSEL
19.06.2020 Mîtîng
Adresi: Köningsplatz
Seet: 18:00

20.06.2020 Meş
Adres: Hauptbahnhof
Saet: 16:00

FED-KURD (Federasyona Rojhilatê Elmanyayê)

BERLÎN
20.06.2020 Meş
Adres: Hermann platz
Saet: 18:00

HALLE
21.06.2020 Meş
Adres: Reileck
Saet:18:00

FCDK/KAWA (Federasyona Saarland, Hessen û Rhein Pfalz)

FRANKFURT
20:6.2020 Meş
Adres: Hauptbahnhof
Saet: 15:00

SAARBRUCKEN
20.6.2020 Mîtîng
Adres: Europa Galleria
Saet: 18:00

TRÎER
20.6.2020 Mîtîng
Adres: Botanik Park
Saet: 17:00

GÎESSEN
20.06.2020 Meş û mîtîng
Adres: Berliner Platz
Saet: 14:00

SÎEGEN
20.6.2020 Mîtîng
Adres: Marktplatz
Saet: 17:00

FCK-(Federasyona BW/BAYERN)

MUNCHEN
20.06.2020 Meş
Adres: Stachus
Saet: 15:00

STUTTGART
20.06.2020 Meş
Adres: Lautenschlager str.
Saet: 15:00

FREÎBURG
20.06.2020 Meş
Adres: Rathausplatz
Saet: 17:00

NURNBERG
20.06.2020 Meş
Adres: Jakobplatz
Saet: 19:00

HEÎLBRONN
19.06.2020 Mîtîng
Adres: Kiliansplatz'ta
Saet: 18:00

FED-MED (Federasyona NRW)

BONN
19.06.2020 Mîtîng
Adres: Li pêşiya avahiya Neteweyên Yekbûyî
Saet: 11:00

DUÎSBURG
19.06.2020 Meş
Adres: Li pêşiya HBF
Saet: 17:00

DUSSELDORF
20.06.2020 (Çalakiya navendî ya li NRW)
Cih: Li pêşiya DGB Haus
Saet: 14:00

 

ژ.ت