کەجەدە: کۆمەڵگا یاسای جیاکردنەوەی سزای زیندانیان قبوڵ ناکات

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە جەختی کردەوە، کۆمەڵگا یاسای جیاکردنەوەی سزای زیندانیان قبوڵ ناکات و بانگەوازی ئەوەشی کرد کە کۆمەڵگا پشتیوانی لە کەمپینی کۆکردنەوە ئیمزا بکات.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە لە بارەی کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا لە دژی یاسای جیاکردنەوەی سزای زیندانیان راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەجەدە لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیندانیان رووبەرووی مەترسی بوونەتەوە و جەختیشی کردەوە کە یاسای جیاکردنەوەی سزای زیندانیان قبوڵ ناکرێت.

کەجەدە هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، جیاکردنەوە و جیاوازیکردن لە نێوان خاوەن مافەکان، دەبێتە هۆی ناڕەزایی کۆمەڵگا و وتیشی:"بۆ ئەوەی قەیرانێکی تر لە قەیرانە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوریەکانی تورکیا زیاد نەبێت، دەبێت هەر یاسایەک کە دەربکرێت، بە یەکسانی هەموو تاکێک بگرێتە خۆی."

کەجەدە لە کۆتایشدا بانگەوازی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کەمپینی ئیمزا بۆ زیندانیان کرد کە لە لایەن MED TUHAD-FED وە دەستی پێکردووە.

ز.ش