گروپەکانی نزیک لە ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن

هەردووگروپی عەسائیب ئەهلولحەق و حزبولای عێراقی کە سەر بە حەشدی شەعبین، هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق دەکەن.

قەیس خزعەلی سەرۆکی گروپی حسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێکیدا، هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا کرد لە عێراق.

خزعەلی ئاشکرایکرد، خۆپیشاندانەکەی دوێنێ بە بانگەوازی موقتەدا سەدر بەڕێوەچووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و هەبوونی ئەمریکا لە عێراق، ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەوان نەکشێنەوە، ئەوا ئێمە ناچاریان دەکەین بکشێنەوە.

کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایانگەیاند، کە ئەوان هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و هەرێمەکە دەردەکەن و هەڕەشەیان لە ئەمریکا کرد و جەختیان کردووەتەوە" خۆپیشاندانەکانی دوێنێ دیار دەکات کە دەبێت سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، تا ئەمریکا لە عێراق و هەرێمەکە دەچێتە دەرەوە، شۆڕشی ئێمە بەردەوام دەبێت".