گونای: ئاکەپە زیندانیان ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە

ئەبرو گونای وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەکەپە زیندانیان ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە و داوای کرد پشتگیری لە زیندانیان بکرێت.

ئەبرو گونای وتەبێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتاری مێردین لە ناوەندی گشتی پارتەکی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

'ئاکەپە جیاوازی دەکات'

گونای وتی، "جیهان هەرچەندێک بگۆڕێت، ئەو شتەی ناگۆڕێت جیاوازیکردن، بەکارهێنانی هەل و هەوڵەکی سوودوەرگەتنی قەیرانە لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە."

پەتاکە تووشی هەموو کەسێک دەبێت و مەترسی بۆ سەر هەموو کەسێک هەیە. ئەوانەی زیاتر مەترسیان لەسەرە و ناپارێزرێن، زیندانیانن. لەبەرئەوە بە تایبەتی زیندانیە نەخۆش و بەتەمەنەکان لە مەترسیدان. ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو، پێویستە بە زوودترین کات ئازاد بکرێن. بەداخەوە لەم ساتەدا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. حکومەت بە شێوەیەک کە دوژمنایەتی مافەکان دەکات، زیندانیان بێپاراستن دەهێڵێتەوە و ڕووبەڕووی مەرگیان دەکاتەوە. هەموو کەسانی دیموکرات و خاوەن ویژدان و ئەخلاق لەبارەی مەترسیەکە بانگەوازیان بڵاکردەوە. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان، سی پی تیش بانگەوازیان بڵاوکردەوە کە پێویستە بە زوودترین کات زیندانیان ئازاد بکرین و مافی ژیانی زیندانیان بپارێزرێت. هێشتنەوەی زیندانیان لەم دۆخەکە کوشتنە.

یەکسانی لە جێبەجێکردنی یاسادا خێر نییە بەڵکو مافێکی دەستووریە. یاسای سڤیلی تورکیا وەک چەکێک دادوەری لەدژی هەموو ئۆپۆزسیۆن کار دەکات."

گونای باسی ئەوەشی کرد، لەم ڕۆژە سەخت و قوڕسانەدا شتێک کۆمەڵگا دەهێلێتەوە ئەویش پشیگیری و هاوکاریکردنی یەکتریە و وتی، "دەسەڵاتێک هەیە کە پەتای کۆرۆنا وەک کارتێکی سیاسی وەک هەلێک بەکاردەهێنێت. دەسەڵات هەوڵ دەدات سوود لە قەیرانەکە وەربگرێت. تێکۆشانی دژی پەتاکە، دامەزراندنی قەیوم لە شارەوانیەکانی هەدەپە نییە. ئەگەر دەیانەویت لەدژی پەتاکە شەڕ بکەن، پێویستە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن کار بکەن. پێویستە پشتگیری لە هەوڵەکانی شارەوانیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن."

ف.ق