گەلی شەنگال پشتگیری ڕاپەرینی شێلادزێی دەکەن

ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال بە بەیاننامەیەک پشتگیری خۆی لە راپەڕینی گەلی باشووری کوردستان لە شێلادزێ دەربڕی و ڕاشیگەیاند کە هەڵوێستی گەلی شیلادزێ هەڵوێستی ئەوانیشە.

ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیکی شەنگال بە بەیاننامەیەک خاوەنداریەتی لە گەلی شێلادزێ کرد ،کە لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا ڕاپەڕینیان ئەنجامدا.

هەروەها ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال،سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی شیلادزێ کرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوخاکی باشووری کوردستان کرا و وەبیر هێندرایەوە،کە لە سەرەڕای ئەوهێرشانەی کە لەوبارەگایانەوە لەدژی گەل ئەنجامدراوە، بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی گەورەی بەدوای خۆیداهێناوە خۆیدا هێناوە نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی ناوەندی عێراق هەڵوێستی پێویستیان پیشان نەدا.

ئەنجوومەنی خۆسەری دێموکراتیک ڕایگەیاند،دەوڵەتی تورکیا بۆ قرکردنی گەڵی کورد بە هەموو شێوەیەک هێرش ئەنجام دەدات،هەوڵ دەدات کە هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات  و بەم شێوەیە بەردەوامی پێدا:"پێویستە ئێمە ،گەلی کورد یەکگرتوو بێت و هەڵوێستەکانمان سەربخەین. داگیرکردنی عەفرین ،هێرشی ئاسمانی لە سەرشەنگال و مەخموور بە واتای لە ناو بردنی گەلی دێموکرات و ئازادیخوازە.لە مانگی پێشوودا لە شەنگال و مەخموور جارێکی دیکە ٧ هاووڵاتی مەدەنی شەهید کران .پێویستە ئێمەی گەلی کورد لە بەرامبەرهەرهێرشێک کە بە هەر شێوەیەک لە سەر گەڵی کورد پێک دەهێندرێن، یەک بگرین وهەڵوێستێکی هاوبەش پێشان بدەین.

لە بەیاننامەکەدا هەڵوێستی گەلی شیلادزێ وەکوو هەڵوێستی خاوەنداریەتی کردن لە خاکی کوردستان و یەکگرتوویی کوردان ناوێ لێنرا و ڕایانگەیاند کە:"وەکووهاووڵاتیانی شێلادزێ ئاماژەیان پێدا،کورد یەکگرتوویە و دەبێت لە بەرامبەرئەو هێرشانەش یەکگرتووبن."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕاگەیێندرا ،"ئێمە داوا دەکین کە تەواوی گەلی کورد خاوەنداریەتی لە ڕاپەڕینی شێلادزێ بکەن وداگیرکەران لەناوخاکی کوردستان بکەنە دەرەوە.

ک-ش