یادی نیدال دەرسیم گەریلای هەپەگە لە دارمستەیدت کرایەوە

لە شاری دارمستەیدتی ئەڵمانیا یادی نیدال دەرسیم (ئەحمەد ئاکمان) گەریلای هەپەگە کرایەوە کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ناچەی گەڤەری جۆلەمێرگ شەهید ببوو.

لە شاری دارمستەیدتی ئەڵمانیا مەراسیمێک بۆ نیدال دەرسیم (ئەحمەد ئاکمان) گەریلای هەپەگە ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر لەسەر ناوی کۆماو مورشیدە ئاڵتان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە خاوەنداری لە یادەوەری شەهیدان و کەمپینی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.

هۆڵی مەراسیمەکە پڕ بوو. مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی 'شەهیدان نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق