یەپەسە ئاماری چالاکییەکانی مانگێکی بڵاوکردەوە
یەپەسە و یەپەسە-ژن ئامارەکانی مانگێک لە چالاکییەکانی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەودا، ئێمە ناهڵین چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان بمێنن.
یەپەسە و یەپەسە-ژن ئامارەکانی مانگێک لە چالاکییەکانی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەودا، ئێمە ناهڵین چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان بمێنن.
کوردیناسێۆنی یەپەسە و یەپەژە-ژن ئاماری چالاکییکەکانی نێوان ٥ ئایار تا ٧ حوزەیرانیان ئاشكرا کرد.
لە بڵاوکراویكی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بە ڕێکوپێکی لە دژی گەلی کورد کودەتا دەکات، هێرش دەکاتە سەر ئیرادەی کۆمەڵگا، بە شێوازێکی وەحشیانە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان و ئەوەی ئەو فاشیزمەش لە کوردستاندا لەسەر پێ دەهێڵێتەوە خیانتکارانن.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو خائینانەی کە دەستیان لە خوێنی کورداناندا هەیە، ناهێڵین بە ئیسراحەت و بە ئاسانی لەسەر جێگاکانیان بخەون.
هەروها لە لێدوانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "ئاکەپە و مەهەپە دەبێت وەک پارتێکی سیاسیی ئاسایی نە بینرێت، چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە ڕێکخستنێکن، کە دوای قڕکردنی کوردن کەوتون. هەبوونی خۆیان لەسەر قڕکردنی گەلی کورد بنیات ناوە، واتا دووژمنی گەورەی گەلی کوردن. ئەوانە لە ناو ئەو ڕێکخستنانە جێگای خۆیان دەگرن و بە شێوازێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا دووژمنایەتیی گەلی کورد دەکەن، ئەوانەی دەنگ دەدەن بە ئاکەپە و مەهەپە ئەوانەی کە رێبوبەرایەتی بۆ ئەوان دەکەن، دەبێت باش بزانن هۆکارن بۆ گرتن و کۆمەڵکوژی و بۆردومانەکانی سەر گەلی کورد".
لە درێژەی بڵاوکراوەکە وتوشیانە: "ئەو هێزانەی لەگەڵ ئاکەپەن با دەست لەو کردەوانەی خۆیان بەردەن با پشتیوانی گەلی کوردبن، یان ئەوەتا لە کوردستان دەردەکرین، یان ئەوەتا ئێمە ناهێڵین چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان بمێنن".
هاوکات یەپەسە بانگی لە گەلی کورد کردوە، ئەوانەی سیخوڕی بۆ ئاکەپە و مەهەپە دەکەن و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن ریسوایان دەکەین و سڵاویشیان لێ ناکەین و لە دژیان دەکەوێنە چالاکی.
یەپەسە بەم شێوازە باسی چالاکیەکانی مانگی ڕابردووی کردوە" لە نێوان ٥ ئایار تا ٧ حوزەیران ٥ نۆکەر و فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر سزا دراون، ١٥ کارگە و کارخانەی دەوڵەتی تورک، کەشتییەکی گەشتیاریی فاشستەکان لە ناوبراون. هەروەها لە دژی ناوەندێکی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە. زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەرێوبەری گشتی کاری کشتوکاڵی (TÎGEM)ی دەوڵەتى تورک و کۆگایەکی قائیمقام سوتێنرا. هاوکات ١٣ ئۆتۆمبیلی نۆکەر و پۆلیس سوتێنراون".
ژ.ت