یەکینەکانى تۆڵە لە ئیستەنبول ٩ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستەیەک، کە خۆی بە ناوی یەکینەى تۆڵەى شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت ناساندووە لە ماوەى ٣ رۆژدا لە ناوچە جیاجیاکانى ئیستەنبول ٩ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان ئاگر تێبەرداوە.

بەپێى راگەیاندراوی ئەو دەستەیە، رۆژی ١٠ی ئادار لە گەڕەکی کارایۆللاریی ئیستەنبول ٥ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و رۆژی ١١ی ئادار لە گەڕەکی یالی لە ناوچەى کارتاڵی ئیستەنبول ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و رۆژی ١٢ی ئادار لە سنووری گوندی ١٢ی جەبجی ئۆتۆمبێلێکى فاشیستەکان ئاگریان تێبەردراوە و سوتێنراون.

ژ.ت