یەکینەکانی تۆڵە بە دەیان ئۆتۆمبێڵ و کارگەی فاشیستەکانی سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا/شەهید ئارین میرکان ڕایگەیاند، لەنێوان ٢٤ و ٢٩ی ئەیلولدا لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکینەکە وتی، "ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە کە هێرش بکرێتە سەر دوژمنی گەل و حساب بپرسین. بەڵام ئەمە ئەرکێکی زۆر پیرۆزە و بە ڕۆژێک ناکرێت."

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەندامانی یەکینەکە لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە چالاکیان ئەنجامداوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٤ی ئەیلول لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ پاسەوانێک سزادرا.

٢٥ی ئەیلول لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبوڵ گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری ئەقرەب وەشێنرا.

٢٩ی ئەیلول لە باشاک شەهیر لە ناوچەیەکی سەربازی ئۆتۆمبێڵێکی ترانسیت و دوو ئۆتۆمبێڵی بچووک سووتێنران.

٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی ئیکیتەلی کۆییچی ئۆتۆمبێڵێکی ترانسیتی گواستنەوە تێکشکێنرا.

٢٨ی ئەیلول لە ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان، لە ناوچەی یاکاجیک ئۆتۆبۆسێکی فاشیتەکان، لە تاشتەپە سێ ئۆتۆمبێڵ، لە ئارنەڤوتکوی گومروک ئۆتۆمبێڵێک و بە گشتی ١٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنران و تێکشکێنران.

٢٨ی ئەیلول لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ مارکێتێک و کۆگایەکی پلاستیک سووتێنران و لەناوبران.

٢٩ی ئەیلول لە بۆستانجی ئەستەنبوڵ فرۆشگایەکی جلوبەرگی فاشیتەکان سووتێنرا.

٢٤ی ئەیلول لە گولباخچەی ئەدەنە مارکێتێک سووتێنرا و کەلوپەلی ناو مارکێتەکە بەسەر گەلدا دابەشکران."

ف.ق