یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبول لە دژی کارگەیەکی پیشەسازی چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە کارگە دوو نهۆمییەکە بە تەواوەتی سووتا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبول لە دژی کارگەیەکی پیشەسازی چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە کارگە دوو نهۆمییەکە بە تەواوەتی سووتا.
ئەندامانی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی، رۆژی ١٥ی شوبات، کاتژمێر ١٢:٣٠ لە دژی ناوەندی پیشەسازی فاتیح لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا. یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە کارگەیەکی بەرهەمهێنان کە لە دوو نهۆم پێکهاتبوو سووتاند و کارگەکە بە تەواوەتی لەناو چوو.
لە لێدوانەکەدا باس لەوە کرا کە، لە دژی سیستمی دەسەڵاتی تورک لە هەموو کۆڵانێک، هەموو گەڕەکێک و هەموو شارێک خۆڕاگرییان بەرفراوانتر دەکەن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی پلانگێری تورک دەکەن.
ز.ش