یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە بارەی چالاکییەکانیان لە ئامەد راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عەلی شێر کۆنیا و شەهید زین ئامارا لە راگەیێندراوێکدا زانیاری لەبارە چالاکییەکانیان لە شاری ئامەد بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"١٢ی ئازار کاتژمێر ٢٠:٠٠ ئەندامانی یەکینەکەمان لە دەرگای مێردینی ناوچەی سووری ئامەد چالاکییەکی بۆمبەییان لە دژی ناوەندێکی پۆلیسی داگیرکەر ئەنجامدا.

١١ی ئازار لە کۆڵانی ٦٩٦ی گەڕەکی پێنجی نیسانی سەر بە ناوچەی باغلاری ئامەد، بە بۆمبی دەستکرد و چەکی سووک هێرشیان کردە سەر شوێنێک کە قوماری تێدا دەکرا.

١٠ی ئازاریش یەکینەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورک لە جۆری 'عەقرەب' لە نێوان رێگای زانکۆ-فیسکایا بە تەقەمەنی چالاکییەکیان ئەنجامدا، بەڵام نەزانرا چەند پۆلیس کوژراون و بریندار بوون.

٨ی ئازاریش لە کۆڵانی مەلیک ئەحمەد بە بۆمبی دەنگی لە دژی مارکێتێکی هاوکار و نۆکەرانی سیستم چالاکیەک ئەنجام درا.

ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە چیاگەر بەڕێوە چوو کە لە ١٢ی ئازاردا شەهید ببوو.

تا ئەو رۆژەی تۆڵەی شەهیدەکانمان نەسێنینەوە لە کۆڵانەکان دەمێنینەوە."

ز.ش