یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بەڕێوەبەر و هاوکارانی ئاکەپە چالاکییەکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبول لە دژی بەڕێوەبەر و هاوکارانی رژێمەکەی ئاکەپە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی و یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی ساکینە جانسز لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە ئەستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.

لە بارەی چالاکیەکانەوە، بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە کە تێیدا هاتووە:

"ئەندامانمان لە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی سۆرخوین رۆبۆسکی لە ٩ی شوبات لە کۆڵانی کالفا چەشمەسی-ی گەڕەکی ئاڵتونیزادەی ناوچەی ئوسکوداری ئەستەنبول، لە دژی ریستۆرانتێکی دوو نهۆمی-ی هاوکار و نۆکەرێکی ئاکەپە، چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەندامانمان هەردوو نهۆمی ریستۆرانتەکەیان سووتاند.

٨ی شوباتیش لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە دژی ئۆتۆمبیلی بەڕێوبەرێکی ئاکەپە چالاکییەک ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوەتی سووتا. بە هۆی ئەوەی باڵەخانەی ئەو بەڕیوەبەرەش ئاگری پێکەوت، هێزێکی زۆری پۆلیس و ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی چالاکییەکە کران.

هۆشداری درایە هاوکارانی دەوڵەت  

هاوکاران، نۆکەران، جاسووس و دزە دەولەمەندەکان کە سندووقی شەڕی ئاکەپە پڕ دەکەنەوە، هاوکات هەر کەس و رێکخراوێک کە پشتیوانی شەڕی دژی گەلی کورد دەکات، با ئەوە باش بزانن کە، کارگەکانیان، ماڵ و ریکخراوەکانیان، بە کورتی هەموو ئاستێکی ژیانیان دەبنە ئامانجی چالاکییەکانمان و لە هەر جیگایەک بن، رووبەرووی چالاکییەکانمان دبنەوە. یان دەبێت هاوکار و پشتگیری شەڕی دژی گەلی کورد نەکەن، یان دبنە ئامانجی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەکانمان.

بە رقی ٢١ ساڵی دژی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، چالاکییەکانمان بەرفراوانتر دەکەین. هۆکاری سەرەکی چالاکییەکانمان ئازاد نەکردنی رێبەرمانە. ئێمە ژیانێکی بێ رێبەر قبوڵ ناکەین و سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو چالاکەوانانەی لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن."

ز.ش