یەکینەی تۆڵە باڵەخانەی کۆمپانیایەکی ئەندامانی ئاکەپەی سووتاند

یەکینەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبول ئاگریان لە باڵەخانەی کۆمپانیایەکی ئەندام و هاوکارانی رژێمی ئاکەپە بەردا و پەیامێکیشی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئاکەپە کرد و جەختی کردەوە کە تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، ئاگرەکەیان دەیانسووتێنێت.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە، لە ٣٠ی ئازار ئەندامانی یەکینەکەیان لە ناوچەی سوڵتان گازی لە ئەستەنبوڵ باڵەخانەی ئیداری کۆمپانیایەک، کە پشتیوانی مادی دەدات بە رژێمی ئاکەپە و مەهەی فاشیست، سووتاندووە.

یەکینەکە هاوکات جەختیشی کردەوە، تا ئەو رۆژەی گۆشەگیری بەردەوام بێت، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن و ئاگرەکەیان دەیانسووتێنێت.

ز.ش