یەکینەی تۆڵە بە بۆنەی هەفتەی قارەمانی ئاماری چالاکیەکانیان ئاشکرا کرد

یەکینەی تۆڵەسەندنەوە ئاماری چالاکیەکانیان لە ئەستەنبول ئاشکرا کرد و رایگەیاند، چالاکیەکانمان لە دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبن.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان بە بۆنەی هەفتەی قارەمانی، ئاماری چالاکیەکانیان ئاشکرا کرد.

یەکینەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:

"چالاکی

١. لە ٢٠ و ٢٢ی ئازار لە چەند شوێنێکی ئەستەنبول ئاگری خۆڕاگری نەورۆز داگیرسێندرا. لە گەڕەکی ئەسەنتەپەی ناوچەی سوڵتانگازی هێزەکانمان بە بومبی دەستی، دوو پۆلیسیان بریندار کرد.

٢. لە ٢٧ی ئازار لە ناوچەی سەفاکوی دوو ئۆتۆمبیلی فاشیستان لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێندران.

٣.لە ٢٨ی ئازار لە گەڕەکی موستەفا کەماڵی ناوچەی عومرانیە کارگەیەکی ئەندامانی ئاکەپە و مەهەپە سوتێندرا. کارگەکە لە ئاستێکدا سووتێندرا کە ئیدی ناتوانرێت بەکار بهێنرێت.

٤.لە ٢٨ی ئازار لە گەڕەکی کوچوک کوی ناوچەی سوڵتان گازی ماڵێکی ئەندامانی ئاکەپە سووتێندرا."

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان رایان گەیاند کە تا ئەو کاتەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بێت، چالاکیەکانی ئەوانیش بەردەوام دەبن.

یەکینەکە هەفتەی قارەمانی پیرۆز کرد و مەزلوم دۆغان و ماحسون کۆرکمانی بە بیر هێنایەوە و جەختیشیان کردەوە کە دەبن بە کابوسی دەوڵەتی تورک و هاوکارانیان.

ز.ش