یەکەى تۆڵە ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی لە ئیستەنبول سوتاند
لە ٢ گەڕەکی ئیستەنبول و بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران و بۆمبی دەنگیش هەڵدرانە ناو مارکێتێکەوە.
لە ٢ گەڕەکی ئیستەنبول و بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران و بۆمبی دەنگیش هەڵدرانە ناو مارکێتێکەوە.
دەستەیەک بە ناوی "یەکەی تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز" لە ناوچەى کارتاڵ لە ئیستەنبول بە مەبەستی ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و شەرمەزارکردنى گۆشەگیری لە ٢ گەڕەکدا چالاکییان ئەنجامدا.
بەپێى راگەیاندراوی ئەو یەکەیە، لە ١٤ی شوبات لە گەڕەکی ئوگور مومجو دا ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان ئاگریان تێبەردرا.
هەروەها لە ١٥ی شوباتیشدا بۆمبی دەنگییان هەڵداوەتە مارکێتێک و راشیانگەیاندووە "تاوەکو رووخانی دیوارەکانى ئیمراڵی، دەبێت گەلی کوردی ئازاد بەردەوامی بە چالاکی و تێکۆشانەکانمان بدەن".
ژ.ت