یەکەکانى تۆڵە لە وان و ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵە لە شارەکانى وان و ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا و ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند.

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز و شەهید باران دێرسیم لە وان و ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا.

لە بارەى چالاکییەکەوە ئەو زانیارییانە بڵاوکرانەوە:

"لە ١٦ی حوزەیران دا لە گەڕەکی سخکێ لە ناوچەى رێیا ئارموش لە وان ئۆتۆمبێلێکى ئەندامێکى مەهەپەی فاشیست بە ناوی نادر ئانتیک سوتێنرا.

لە ١٤ی حوزەیران لە گەڕەکی گیوندۆگیو لە ناوچەى رێیا ئارموش لە وان لە بەردەم ماڵی جەردەوانی ئەندامى ئاکەپە عەبدوڵا ئاڵتمش بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا و هۆشیار کرایەوە تاوەکو دەستبەرداری جەردەوانی بێت.

لە ١١ی حوزەیران لە ناوچەى مەنەکشەى ئەدەنە زەویی ئەندامان و هاوکارانى فاشیستەکان ئاگریان تێبەردرا.

لە ١٠ی حوزەیران دا لە بازاڕی مارانگۆزلاری یەنیدۆغانی ئەدەنە، ٢ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکى مۆبایلی فاشیستەکان ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران".

ژ.ت