یەکەکانی تۆڵە لە "باخچەى میللەت" بە بۆمب چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى توڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە "باخچەى میللەت"، کە دەبوو رۆژی پێنجشەممە لە باشاکشەهیری ئیستەنبول بکرایەتەوە، بە بۆمبی دەستی چالاکیی کرایە سەر.

بەپێی راگەیاندراوی یەکەمانى تۆڵە لە ئێوارەی ١٠ی حوزەیران بە بۆمبی دەستی ئەو چالاکییە ئەنجامدراوە.

لە راگەیاندراوەکە هاتووە "دواى تەقینەوەى بۆمبەکە زیانێکى زۆر بە بیناکە گەیشت. لەو ناوچەیەدا کە فاشیستەکانی تیادا زۆرن، ئەو چالاکییە ئەنجامدراوە".

یەکەکانى تۆڵە ئەو چالاکییەیان بۆ یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە ئەنجامداوە، کە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دا لە هێرشێکى ئاسمانیی دەوڵەتى تورکدا شەهید بوو بوو. راشیانگەیاندووە "ئێمە بە خۆشەویستی و رێزەوە یادی هەڤاڵ ئەنگین بەرز رادەگرین و بە خاوەنداری لەو نەخە گەورەیە دەکەین. بە دڵنیاییەوە تۆلەى هەموو هەڤاڵانی نەمرمان دەسەنرێتەوە".

ژ.ت