"به‌هۆی لاوازی حکومه‌تی عێراقیه‌وه‌، هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ یاسایی نه‌وتی فرۆشتووه"

سه‌عد مه‌تڵه‌بی سه‌رکرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا دەلێت: "نابێت چیتر هه‌رێم به‌هێز و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی نه‌وت بە نایاسایی بفرۆشێت".

دوای یهکلایی کردنهوهی سکاڵاکهی حکومهتی عێراق لهسهر تورکیا لهلایهن ژووری ناوبژیوانی پاریسهوه، تورکیا ناردنه دهرهوهی نهوتی ههرێمی کوردستانی ڕاگرتووه، که ماوهی نزیکهی ده ساڵه ههرێم بێ ڕهزامهندی عێراق نهوتهکهی دهفرۆشێت.

سهرکردهیهکی دهوڵهتی یاسا بهسهرۆکایهتی نوری مالکی دهڵێت: "له ڕابردوودا بههۆی لاوازی حکومهتی عێراقیهوه، ههرێم لهدهرهوهی چوارچێوه یاسایی و دهستورییهکان نهوتی فرۆشتووه، بهڵام ئێستا کهشێکی ئهرێنی هاتووهته ئاراوه بۆ چارهسهرکردنی کێشهکانی نێوان ههرێم و بهغدا".

سهعد مهتڵهبی سهرکرده له دهوڵهتی یاسا، به لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕاگهیاندبوو کە"ههرێمی کوردستان بههۆی لاوازی حکومهتی فیدراڵیهوه و لهدهرهوهی چوارچێوه یاساییهکان نهوتی ناردووهته دهرهوه، بهڵام لهمهودوا نابێت ههرێم به هێز یاخود لهسهر بنهمای پهیوهندی نێودهوڵهتی و ڕهتکردنهوهی ڕێککهوتنه ناوخۆییهکان ئهو کاره بکات".

سهعد مهتڵهبی، لهبارهی ڕێگهدانی حکومهتی عێراق به ههرێمی کوردستان تا هاوشێوهی ڕابردوو نهوتهکهی سهربهخۆیانه بفرۆشێت، ووتوویەتی: "ئەگهر یاسای نهوت و غاز دهربچێت و کێشهی نهوت به شێوهی ریشهیی چارهسهر کرا، ههرێم مافی ههیه، بهڵام له چوارچێوهی یاسایی و دهستورییهکاندا، نهک بههێز یاخود بهکارهێنانی پهیوهندی نێودهوڵهتی و ڕهتکردنهوهی ڕێککهوتنه ناوخۆییهکان".

ژمارهیهک کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودهوڵهتی بۆ دهرهێنان و به بازاڕکردنی نهوتی ههرێم گرێبهستیان لهگهڵ حکومهتی ههرێم ههیه، به بێ ڕهزامهندی حکومهتی عێراق، بۆیه چارهنوسی ئهو کۆمپانیایانه گرێدراوه به ئاراستهی گفتوگۆکانی نێوان ههولێر و بهغدا.

سهعد مهتڵهبی لهوبارهیهوه دهڵێت"ئەگهر گرێبهستهکان یاسایی بن، کێشهیان تێدا نیه و دهبرێنه وهزارهتی نهوت، بهڵام ئەگهر نایاسایی بن و لهگهڵ دهستور نهگونجێن، ئهمه شتێکی تره، ئێمه جۆری سهرپێچییهکان لهمهسهلهی گرێبهست لهگهڵ کۆمپانیاکان نازانین، بهبێ زانینی جۆری سهرپێچییهکان، چارهسهرهکانیش نازانین".

ئەو سەرکردەیەی دهوڵهتی یاسا پێیوایه، بڕیارهکهی دادگای پاریسی تایبهت به نهوتی ههرێم، کهشێکی ئهرێنی هێناوهته ئاراوه بۆ گهیشتن به ڕێککهوتن و چارهسهرکردنی کێشهکان بهڕێگهی نوێ.

له کۆتایی قسهکانیدا، سهعد مهتڵهبی سهرکردهی دهوڵهتی یاسا ڕوونیکردبووەوە کە، ههموو ساڵێک پشکی ههرێم له بودجهی عێراق دیاری دهکرێت، بهڵام دابینکردنی ئهم پشکه گرفتی له پێش بووه و کوتله سیاسییه عێراقییهکان ناڕازی بوون، چونکه ههرێم لهدهرهوهی دهستور و یاسا نهوتی فرۆشتووه، وتی"ئەگهر بهغدا و ههرێم بگهنه ڕێککهوتن ئهم کێشهیه چارهسهر دهبێت".

هـ .ب