بەردەوامی هەوڵدانەكان بۆ رزگاركردنی قۆربانیانی باڵەخانەكەی مترۆپۆلی ئابادان

چالاكوانانی عەرەب رایدەگەێنن ژمارەی قۆربانیانی داڕمانی باڵەخانە مترۆپۆلی ئابادان زیاتر لەوەیە كە بەشێوەیەكی فەرمی بڵاوكراوەتەوە.

سێ رۆژ بەسەر رووداوە دڵتەزێنەكەی باڵەخانەی مترۆپۆل لەئابادان دەرباز دەبێت و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەدۆی باڵەخانەدا گیریان خواردووە بەردەوامە و قسە و باسەكانیش لەسەر ژمارەی قۆربانیان و چارەنووسی درۆستكەری ئەو باڵەخانەش بەردەوامە.

بەگوێرەی بڵاوكراوە فەرمیەكان، هەری كەم 16 كەس بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی باڵەخانەكە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام چالاكوانانی عەرەب لەهەرێمەكە رایدەگەینن ژمارەی قۆربانیان زۆر لەوە زیاترە كە بڵاوكراوەتەوە و ئەوەی رایەدارانی ئێران بەشێوەیەكی فەرمی بڵاوی دەكەنەوە لەسەر ژمارەی قۆربانیان هیچ راست نییە.

هەوڵدانەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە رەنگە لەژێر دار و پەدۆی باڵەخانەدا زیندوو بن بەردەوامە. لەئابادان بەهۆی ئەوەی تیمی كارناس و رزگاركەر بوونی نییە، تیمەكانی ئاگركۆژێنەوە لەتارانەوە رەوانەی ئابادان كراون. ئەم بابەتەش جیاكاری و ناعەدالەتی لەنێوان ناوەند و دەوروبەردا جارێكی تر نیشان دەدات.

بنەماڵەی وونبووەكان تا ئێستاكە لەدەوروبەری باڵەخانە هەڵوەشاوەكەوە چاوەڕوانن هەواڵێك لەكەس و كارەكانیان وەربگرن.

رایەداران و تەلەفزیۆنە دەوڵەتیەكانی ئێران ئەوەندە بێ باوەڕ بوونە كەهەواڵەكان باس لەگیان لەدەستدانی حسین عەبدولباقی خاوەنی ئەم باڵەخانەیە، لەكاتی هەڵوەشانی باڵەخانەكە جێ باوەڕ نیە. بنەماڵەی قۆربانیان داوای سزادانی ئەو و ئەو كەسانەن كە لەناوەندە دەوڵەتیەكان بەوەرگرتنی بەرتیل، رێگەی درۆستكردنی ئەم باڵەخانەیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ستاندارە جیهانیەكان داوە.

هـ . ب