لە شەنگال چالاکی 'سەرۆک میوانی ماڵەکەتە' دەستیپێکرد

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال'دا لە هەموو گوند و ناوچەکانی شەنگال چالاکی 'سەرۆک میوانی ماڵەکەتە' دەستیپێکرد.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لە ٢١ی تشرینی ٢٠٢٣دا بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال' بە بەیاننامەیەک بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد. هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکاندا تاژێ و بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال چالاکی 'سەرۆک میوانی ماڵەکەتە'ی دەستپێکرد. لەم چالاکیەدا سەردانی ماڵەکان دەکرێت و وێنە و نوسراو دەربارەی ژیانی ڕێبەر ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە و باسی پارادایمەکانی دەکرێت.

چالاکیەکە لە کەمپی دوگری شارۆچکەی سنوونەوە دەستیپێکرد، ئەندام ڕێکخرا و بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی ژنی کامپەکە سەردانی ماڵانیان کرد و بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە سەردانەکەدا وێنە و نوسرا سەبارەت بەژیانی ڕێبەر ئاپۆ و باسکردنی ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش کران و گفتوگۆییان لە بارەوەوە کرا.

هەر لەسەردانیەکاندا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و هەمووان جەختییان لەوەکردەوە هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبن لە چالاکی و تێکۆشان و وتییان: "چوونکە شەنگالییەکان خۆیان بە قەرزداری سەرۆک ئاپۆ دەبینین. سەرۆک ئاپۆ بووە بە ڕێبەرێکی جیهانی و بە پارادایمەکانی چارەسەری بۆ قەیران و چەقبەستووی ژیان هەیە و پارێزەری هەموو مرۆڤایەتییە."