دەوڵەتی ئێران دوو خۆپیشاندەری دیکەی لەسێدارەدا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٢ هاوڵاتی دیکەیان لە سێدارەدا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەهدی کەرەمی و سەید محەمەد حسێنیان لەسێدارەدا، کە بە بیانووی بەشداریکردن لەو خۆپیشاندانانەی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکردبوو، دەستگیر و سزادرابوون.

لەدوای دەستپێکردنی ئەو خۆپیشاندانانەوە لە ١٦ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ٤ خۆپیشاندەر لە سێدارە دراون.

پێشتریش هەر یەک لە موحسین شکاری و مەجید رەزا رەهنەوەرد لەسێدارە درابوون.

سەرهەڵدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئێران بەردەوامە، لەم سەرهەڵدانەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.

هـ . ب